له بادینان کار به یه‌زیدییه‌کان ناده‌ن
28/10/2008
ئا: یه‌حیا به‌رزنجی
له‌كاتی نانخواردنی شاگردهكانو پشوودان له چێشتخانه‌یه‌كی دهۆك به
دوو گروپ نانمان ده‌خوارد، یه‌زیدییه‌كان پێكه‌وه‌و كورده موسڵمانه‌كانیش
به‌جیا نانیان ده‌خوارد. كاتێ بهوهستاكهم وت بۆچی ئه‌و جیاوازییه،
وتی «ئێمه نانی ده‌ستی ئێوه به حه‌رام ده‌زانین‌و ئێوه پیسنو
له‌گه‌ڵ ئێوه نان ناخۆین». ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته به‌س بووه، بۆئه‌وه‌ی
سه‌لام شه‌مدینی 21ساڵ ههڵبێتو له چێشتخانه‌ی دیلان له سلێمانی
بگیرسێتهوهو زیاتر له سێ ساڵه به دوور له كهسو كاره‌كه‌ی ژیان
به‌سه‌ر به‌رێت.
وه‌ك باس ده‌كرێت ئه‌و جیاوازییه‌ی له‌و ناوچانه په‌یڕه‌و ده‌كرێت،
زیاتر جیاوازییه‌كی ئاینییه، هه‌رچه‌نده هه‌ردوولا خۆیان به
نه‌ته‌وه‌ی كورد دهزاننو پێكه‌وه‌ش له دێرزه‌مانه‌وه ژیانیان
به‌ڕێكردووه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و حه‌ساسییه‌ته له‌لای كورده
موسڵمانه‌كانی بادینان به‌گشتی له ئارادایه. له بادینان یه‌زیدییه‌كان
بۆیان نییه له فڕنی سهمونو چێشتخانه‌كاندا كار بكه‌ن، به‌و هۆكاره‌ی
ئه‌وانه هه‌ڵگری ئاینێكیترو به‌واتای ئه‌وانه‌ش یه‌زیدییه‌كان به
خۆنهشۆرو پیس ده‌زانن.
مام عه‌بد ته‌مه‌نی 56ساڵه‌و له بیری ئه‌وه‌دایه، باوكیشی به هه‌مان
ده‌رده‌وه تلاوهتهوهو هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌كراوه‌و هه‌ر به‌و
ده‌رده‌شه‌وه سه‌ریناوه‌ته‌وه. باوكی ئه‌و ده‌مه به ناچاری كۆمه‌ڵگای
شارییای به‌جێ هێشتووه‌و چووه‌ته شاری موسڵ، ئه‌و ده‌ڵێت
«له‌به‌رئه‌وه‌ی لای خۆمان كاریان پێنه‌ئه‌دا، ئه‌و كاته باوكم له
چێشتخانه‌یه‌كی موسڵ كاری چێشتلێنانی دهكردو خواردنه‌كه‌شی
ره‌واجێكی باشی هه‌بووه».
ئه‌و پیاوه‌و یه‌ك دوویهكیتر هه‌مان بیروڕایان هه‌بوو، كه له دهۆكو
زاخۆ‌و ئاكرێش موسڵمانه‌كان، ئێزیدی به‌كافر دادهنێنو ئاماده‌ش نین كار
به منداڵه‌كانیان بده‌ن. عه‌بد ده‌ڵێت «ئه‌وان هه‌ر له منداڵییه‌وه
منداڵه‌كانیان به‌و رقه قاو ئهدهنو كه گه‌وره‌ش ده‌بن هه‌مان
بیروباوه‌ڕ له بیروبۆچوونیاندا هه‌یه‌و له ژیانی رۆژانه‌شیاندا
ره‌نگده‌داته‌وه».
خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌ك له دهۆك كه نه‌یویست ناوی بوترێت له‌و
باره‌یه‌وه وتی «ئێمه هه‌موو مرۆڤین، به‌ڵام له كۆنه‌وه ئه‌و كێشه‌یه
هه‌یه، ئه‌گه‌ر موشتهرییهكانم بزانن كرێكاره‌كانم یهزیدین،
رووناكه‌نه چێشتخانه‌كه‌م، ئه‌وه‌ش راست نییه، به‌ڵام مهجبورییه».
سه‌لام له‌كاتێكدا له چێشتخانه‌ی دیلان سه‌رقاڵی كاره‌كانی بوو،
به‌سه‌رهاتی زۆری ده‌گێڕایه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌وكاتانه‌ی
چه‌وساندویانه‌ته‌وه. ئه‌و باس له‌وه ده‌كات ماوه‌یه‌كی زۆر كرێكاری
وه‌ستایه‌كی كاشی بووه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاری زیاتری
پێكردووه له‌چاو كرێكاره غه‌یره یهزیدییهكانو له به‌رانبه‌ر ئه‌و
پاره‌یه‌ش كه وه‌ریگرتووه، زۆرجار وهستاكهشی زۆری لێكردووه كه
ببێته موسڵمان. سه‌لام وتی «وه‌ستاكه‌م هانی ئه‌دام كه ببمه موسڵمان،
كچێكی خۆیی پێئهدامو هاوكاریی تریشی ده‌كردم، بهوهستاكهمم ده‌گووت،
من تێناگه‌م بۆ ده‌بێت من ببمه موسڵمان، باشه كه بوومه موسوڵمان
هه‌مان مرۆڤ نیم، ئه‌ویش پێیدهووتم نه‌وه‌ڵڵا فه‌رقه!».
له بادینان هێلكه‌و گۆشت له یه‌زیدی ناكڕن
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌زیدییه‌كان له لالش، كه موناسه‌به‌یه‌كی
ئاینییان هه‌بوو «جه‌ژنی جما»، زۆرێك له‌و هاوڵاتییانه له‌و
توندڕه‌وییه‌ی كورده‌كانی بادینان نیگه‌ران بوون، زۆربه‌شیان باسیان
له‌وه ده‌كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه وه‌ها بڕوات، یه‌زیدییه‌كان هیچ
دڵخۆشنین به‌وه‌ی كه كورد بن. له‌كاتێكدا له‌لایه‌ن هاونه‌ته‌وه‌كانی
خۆیانه‌وه، ئه‌وه‌نده بێزراو‌و قێزه‌ون بن.
كه‌سێكی ئاگادار له بواری ئێزیدییه‌كان كه نه‌یویست ناوی بوترێت، وتی
«ئه‌گه‌ر كوردایه‌تی لای یه‌زیدییه‌كان كاڵ نه‌بووبێته‌وه، كه‌سێكی
وه‌ك ئه‌مین فه‌رحان كه نوێنه‌ری یهزیدییهكانه له په‌رله‌مانی
عێراق، كه یه‌زیدیش به كورد نازانێت، چۆن 22هه‌زار ده‌نگ دێنێت، پێویسته
پارتی‌و یه‌كێتی له‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتییان، به‌قازانجی
یه‌زیدییه‌كان كاربكه‌ن، نه‌وه‌ك به قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان».
له لالش پیاوێك كه جهمهدانهیهكی سوری له‌سه‌ردا بوو، عه‌باس
شارلی، زۆر نیگه‌ران بوو له هه‌ڵسوكه‌وتی كورده‌كانی بادینان، به
تایبه‌تی زاخۆ‌و دهۆك، ئه‌و پیاوه وتی «هێلكهیهكیش ئه‌گه‌ر بزانن هی
یه‌زیدییه نایكڕن، خۆ مریشك كردویهتیو هی ژنه‌كانمان نییه. بزانن
قه‌سابێك یه‌زیدییه، یه‌ك كیلۆ گۆشتی لێناكڕن، ئه‌وان به ئێمه ده‌ڵێن
پیسنو خۆنهشۆرن، له زۆربه‌ی موسڵمانه‌كان زیاتر خۆمان دهشۆینو
یه‌زیدیش ئاینی سه‌ره‌تایی كورد بووه‌و ئه‌وان لێی
هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه». ئه‌و پیاوه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه
ده‌كرد ئه‌گه‌ر شوێنێك شك به‌رێ به خێزانه‌وه كوردستان به‌جێده‌هێڵێت.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگادارهش ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه ئێستا یهزیدییهكی
زۆر هاتوونه‌ته شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانییه‌وه، به تایبه‌تی
سلێمانی‌و وتی «زیاتر له 4000 لاوی یه‌زیدی له نادییهكانو
چێشتخانه‌و شوێنه راقییهكان كارده‌كه‌ن، كه‌س دژایه‌تییان ناكاو به
چاوێكی سووكیشهوه سه‌یریان ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت زۆر له خاوه‌ن
دوكانه‌كانی شه‌نگال هه‌رچه‌ند له زاخۆوه نزیكن، دێن له سلێمانییه‌وه
بازاڕ ده‌كه‌ن».
لهئهبوغرێبیش یه‌زیدییه‌كان بێ كێشهنهبوون
وته‌بێژی جڤاكی رۆحانی یه‌زیدیان، كه‌ریم سلێمان سه‌باره‌ت به‌و
كێشانه‌ی نێوان یهزیدییهكانو موسڵمانه‌كانی ناوچه‌كه، وتی «له
كۆنه‌وه ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه دروستبووه، تاوه‌كو ئه‌و ره‌فتاره‌ش له
رووی ده‌رونییه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، مه‌حاڵه پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن،
پێویسته هوشیاری گشتی له‌و باره‌یه‌وه هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا له‌گه‌ڵ زانایانی ئاینی ئیسلام دانیشتنیان
كردووه كه خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره هان بده‌ن كه به‌چاوی سۆزه‌وه له
یه‌ك بڕوانن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دانیشتنی زۆر كراوه، به‌ڵام به
ته‌نها ئه‌وه به‌س نییه، به‌ڵكه ده‌بێت خه‌ڵكه‌كه بگاته ئه‌و
قه‌ناعه‌ته».
ئه‌و نمونه‌یه‌كی هێنایه‌وه كه شه‌ڕی ئه‌و دوو لایه‌نه گه‌یشتبووه
نێو زیندانی ئه‌بوغرێبیش، كه‌ریم وتی «له‌سه‌رده‌می به‌عس كه زۆربه‌ی
هاوڵاتیانی كوردستان به‌هۆی كوردبوونه‌وه زیندانی كرابوون، سه‌ردانێكی
یه‌زیدییه‌كانی زیندانه‌كه‌مان كرد، له‌وێش كه هه‌ریه‌كه‌و حوكمی قورس
درابوون، چه‌ند یه‌زیدییه‌ك چایخانه‌یه‌كی چكۆلهیان دروستكردبوو، له‌وێش
بادینانییهكان چایان له‌وێ نهئهخواردهوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها
ئه‌وانه یه‌زیدی بوون، ئه‌م باسه مێژوییه‌كی دوور‌و درێژی هه‌یه‌و
زه‌حمه‌ته ئاسان بڕه‌وێته‌وه».
گه‌نجه‌كانی یه‌زیدی
چی بكه‌ن
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له ته‌واوی عێراق، به‌تایبه‌تی له شاره‌كانی
موسڵ‌و ده‌وروبه‌ری، شه‌ڕێكی ئاشكرای قاعیده‌و گروپه
توندڕهوهكانیتر هه‌بوو له دژی یه‌زیدییه‌كان، به‌تایبه‌تی دوای
روداوی كوشتنی دوعا، به‌و هۆكاره‌شه‌وه به‌سه‌دان له گه‌نجی یه‌زیدی
له ناچاریدا رێگه‌ی هه‌نده‌رانیان گرتووه‌ته‌به‌رو تا دێت ژماره‌شیان
به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت. ئه‌وه‌ش ته‌نها هۆكارنییه له‌به‌رده‌م كۆچی
به‌رده‌وامی یه‌زیدییه‌كان، به‌ڵكو ئه‌و مامه‌ڵه نا تهندروستهش كه له
ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم دهرههقییان ده‌كرێت،
یه‌كێكیتره له‌و هۆكارانه‌ی هانده‌ره بۆ ره‌وكردنی یه‌زیدییه‌كان.
وه‌ك (ب،ك)ی ته‌مه‌ن 20ساڵی خه‌ڵكی بێبان ئـــاماژه‌ی پێدا، كه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دووركه‌وتووه‌ته‌وه له كهسو كــــارهكهیو له
سلێمانی كارده‌كات، لـــــه‌و بــــاوهڕهدایه عێراق به
كوردستانیشه‌وه، چــــانسی ژیــــانی بۆ یهزیدییهكــــان
نههێشتــووهتهوه»
سه‌رچاوه: ئاوێنه