[rtl]بێ تەم و مژ
دوێنێ یەکێتی کۆبوونەوەی مەکتەبسی سیاسی بەست و لەو کۆبوونەوەیەدا چەند بڕیاریک دەر کرا و بڕیار بوو ئەمڕۆ بخرێتە بەر دەستی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بۆ ئەوەی بریاری کۆتایی لەبارەوە بدات ..
لەو کۆبوونەوەیەدا چەند بڕیارێک دەر کرا بەڵام بە داخەوە کاک مەلا بەختیار تەنھا ئاماژەی بە بەشێکی کەمی ئەو کۆبوونەوەیەدا و لایەنەکانی تری کۆبوونەوەکەی فەرامۆش کرد ..
ڕوون ئاشکرایە کە ناکۆکی لە ناو سەرکردەکانی یەکێتیدا ھەیە بە تایبەت کاک کۆسرەت و دکتۆر بەرھەم لەگەڵ ھێرۆ خان و مەلا بەختیار ئەمەش لە سەر چۆنیەتی شێوازی بەڕێوەبدرنی یەکێتی .. ھیچ کەسێک داوای جێگاکەی بەڕێز مام جەلالی نە کردوە وە کەسیش خۆی ئامادە نە کردوە کە بچێتە جێگاکەی بەڕێز مام جەلال .. لەبەر ڕۆشنایی ئەم بۆچوونە ئەم لایەنانەی ناو یەکێتی سێ جار ڕێککەوتنیان کرد جاری یەکەم لە سلێمانی مانگی ١١ بوو بەڵام بە داخەوە لایەنێک پەشیمان بووەوە تا وای لێھات چوونە ئێران و لەوێ ئەم ڕێککەوتنە دووبارە کرایەوە بەڵام بە داخەوە ئەم جارەش لایەنێک پەشیمان بووە وە ئەخیر جار لە مەکتەبی سیاسی ئەم ڕێککەوتنە بڕیاری لە سەر درا بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک ھێرۆ خان و ئەوانەی وەک ئەو بیر دەکەنەوە پەشیمان بوونەوە ..
یەکێتی ئایندەیە ئەوەی زانیوە كە لەكۆبوونەوەی 30-1 مەكتەبی سیاسیدا رێككەوتوون لەسەر ئەوەی كە گۆڕانكاری لەبەر پرسیارێتی ئەم مەكتەبانەدا بكرێن(مەكتەبی رێكخستن، مەكتەبی هەڵبژاردن، مەكتەبی راگەیاندن، بەرپرسی دەزگای زانیاری، بەرپرسی دەزگای ئاسایش، بەرپرسی دژی تیرۆر، بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی)، ئینجا وەفدێك پێكبهێنرێت بۆ سەردانی سكرتێری گشتی یەكێتی لە ئەڵمانیا، هەروەها كۆنگرە تا دە رۆژ دوا بكەوێت.
بەڵام ھێرۆ خان ڕەفزی ئەوەی کردوە کە جێگرانی سکرتێری گشتی سەردانی بەڕێز مام جەلال بکەن و لە سەر ئەو ڕێککەوتنەش بەردەوام نەبووە پەشیمان بوەتەوە ...
ئەمە لە کاتێکدایە کە یەکێتی بە ڕەسمی دوو جێگری شەرعی ھەیە لە ھەموو حاڵەتەکاندا ئەم دوو جێگرە دەبێت دەسەڵاتەکانی سکرتێری گشتی بەکار بێنن بەڵام ئەمە نەک حسابی بۆ نەکرا بەڵکوو ھێرۆ خان ھات و بە زۆر شەرعیەتی بە خۆی دا بۆ ئەوەی ئەویش وەک دوو جێگرەکە دەسەڵاتی سکرتێری گشتی ھەبێت ئەمەش خۆی لە خۆیدا نایاساییە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ ...
ئێمە لە خەمی یەکێتیداین و چەندین مانگە ھاوار دەکەین دەڵیین یەکێــــــــــــــتی ناو یەکێـــــــــــــــــتی بەڵام بە داخەوە ھەتا ئەم دەقەیە نەیان توانیوە ھیچ لایەنێکیان ڕێز لە خەبات و قوربانی دانی یەکێتی بگرن و سازش بۆ یەکتری بکەن لە پێناو یەکێتیدا..
دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە گوایە سێ لیست ئامادە کراوە ھەر کەسەی ١٥ کەس بەڵام ئەو ھەواڵە چەواشەکاری بوو بە ھیچ جورێک ئەم لیستانە ئامادە نەکرابوون بۆ ئەوەی بکرینە سەرکردایەتی کاتی یەکێتی
ئەوەی کە جێگای نیگەرانی ئێمەیە ئەم لایەنانە بێ گوێدانە بەرژەوەندیەکانی یەکێتی دزە بە ھەواڵە تایبەتەکانی ناو یەکێتی دەکەن بۆ میدیاکان و خەڵکیش بە ئارەزووی خۆی شرۆڤەی دەکات و لێکدانەوە بۆ دەکات ئەمەش ھەمووی بە زەرەری یەکێتی کۆتایی دێت ...
ئێستا تەنھا ئەم چارەسەرە ماوە
با ھێرۆ خان بفەرموێ ئەگەر ئەتوانی ببێتە سکرتێر و کەسی یەکەم با ھەریەک لە کاک کۆسرەت و در بەرھەم پشتیوانی بکەن خۆ ئەگەر ناشتوانی ئەم ئەرکە ڕاپەڕێنێ دەبێت نەرمی بنوینێ بۆ ئەوەی یەکێتی بە ئاقارێکی تردا نەڕوات .. چوونکە ئەم ھەڵبژاردنانەی کە بەڕێوەیە بە چاوی بەزەیی سەیری ھیچ لایەک نەکات و سەرئەنجام یەکیتی تووشی نوشستێکی تر دێت ..
تەجرووبەشمان ھەیە بە ئەم سەرکردایەتییەوە دوو جار تووشی شۆک بووین .. ئیتر چ گارانتییەک ھەیە بۆ ئەوەی سێ بارەی بکەینەوە ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
لە یەکێتی ئایندەیەەوە بۆ سەرجەم یەکێتیەکان وەک خۆی[/rtl]
[rtl]
[/rtl]